سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ



تایبەت " تەندروستی"

- ناساندن :

سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ تایبەتمەندی چارەسەرو هەموو جۆرە نەشتەرگەریەكانی قوڕگ و لووت و گوێیە بەنەشتەرگەری ناوبینی و مایكرۆسكوب و نەشتەرگەریە تایبەتیەكانیشەوە وەك چاندنی لوولێچی گوێ و نەشتەرگەری شێرپەنجەی مل و گوێ و نەشتەرگەری ژێركاسەی سەر، هەروەها سەنتەری فێركردن و ڕاهێنانی پزیشكانی قوڕگ و لووت و گوێ و پزیشكی نیشتەجێی دێرین و خوێندكارانی خوێندنی باڵاو سەنتەری ڕاهێنانی بۆردی عەرەبی و عێراقی و كوردستانیشه لەگەڵ ڕاهێنانی خوێندكارانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دكتۆرای زانكۆی سلێمانی .

ئەم سەنتەرە لەناوەڕاستی ساڵانی حەفتاكانەوە وەك بەشێك لەنەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی كاركردووە و لەبەرواری ( 8/5/2011 ) وەك سەنتەرێكی سەربەخۆ كاری كردووە و جیابۆتەوە لەنەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی و خزمەتگوزاریەكانی پێشكەش دەكات و ژمارەی قەرەوێڵەكانی ( 25 ) تەختە ، سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ سەنتەرێكی پڕ خزمەتەو خزمەتگوزاریەكانی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیانە .
 

- ئامانجی سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ :

پێشكەشكردنی باشترین كوالێتی بەنەخۆش لەهەموو بەشەكانی سەنتەرداو ڕاگرتنی مافی نەخۆش و ڕێنمایی كردنی نەخۆش لەپرۆسەی چاكبونەوە و پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای پزیشكان و كارمەندان و كارگێری سەنتەرو گرنگیدان بە لایەنی ( Infection ) لەناو هۆڵەكانی نەشتەرگەری و قاوش و بەشی ناوبینی و نزمكردنەوەی ئینفێكشن بۆ نزمترین ئاست یان بنبڕكردنی و  تائێستا هیچ حاڵەتێكی ئینفێكشن رووینەداوە كە ببێتە هۆی تێكچوونی باری نەخۆش و گەڕانەوەی بۆ سەنتەر بۆ چارەسەر لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكانەوە بە نەشتەرگەری تایبەت و ووردەكانیش وەك نەشتەرگەری لوولپێچی گوێ.

* پەرەپێدان بەژینگەی كاركردن و ژینگەی نەخۆشخانە لەڕووی سەلامەتی یەوە .
* پلاندانان و جێبەجێكردن و چاودێری هەڵسەنگاندنی بەردەوام لەپێناو چاككردنی پرۆگرامەكانی  نەخۆشخانەكان .
* ئەنجامدانی توێژینەوە لەبوارە پەیوەندیدارەكاندا بەمەبەستی پێشخستنی بواری كاركردن .

- دیدگای سەنتەر :

* گەورەكردنی تاقیگەی توێكاری ئیسكی گوێ ( Temporal bone Lap ) لەئێستادا ( 5 ) ستەیشنە، كە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ڕاهێنانی پزیشكان لەسەر نەشتەرگەری گوێ .

* دابینكردنی سێتی ناضوری ( endoscopy set HD ) و شەیڤەر سیستەم ( Shaver system ) كە بۆلابردنی  گۆشتی زیادەی ناو لووت و گیرفانەكانی لووت بەكاردێت، هەروەها دابینكردنی ئامێری ( Strobpscopy ) بۆ پشكنینی دەنگە ژێیەكان لەگەڵ دابینكردنی ( 3 ) مایكرۆسكۆبی .

* جۆری زەیس ( zeiss microscope )  بۆ هۆڵەكانی نەشتەرگەری لەگەڵ نازوری نەرم ( 4 ) دانە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان بەكوالیتیەكی بەرز بەشێوەیەكی بەردەوام .

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان : 

ئەو خزمەتگوزاریەی لەم سەنتەرە پێشكەش دەكرێت جۆری چارەسەری نەشتەرگەریە وەك چارەسەركردنی حاڵەتە ساردەكانی نەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ و دیاری كردنی جۆری نەخۆشیەكانی قوڕگ و لووت و گوێ . 

* ئەنجامدانی دوو كۆرسی فێركاری توێكاری ئێسكی گوێ بۆ ڕاهێنانی پزیشكان لەسەر نەشتەرگەری مایكرۆسكۆبی ئێسكی گوێ.
* ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكانی قورگ و لووت و گوێ بە نەشتەرگەری ناوبینی لووتەوە و نەشتەرگەری مایكرۆسكۆبی گوێ و لوولپێچی گوێ لەگەڵ نەشتەرگەرییەكانی سەروو مل.

- چۆنێتی پەیوەندیكردن بە سەنتەرەكەوە :

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی :
( گەڕەكی ( سلێمانی نوێ ) پشت نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی ) .
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3270643 -  3270861 ) .
* ئیمەیل : ( Otolayringologycentre@gmail.com ).




ئه‌م بابه‌ته 4690 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:28:21/12/2015