چالاكی بەپێ ڕۆیشتنی ستافەكانی تەندروستی بەرێوەچوو


" تەندروستی"

بەسەرپەرشتی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی ڕۆژی پێنج شەممە 25/4/2024 چالاكی (رۆیشتن بەپێ) ی ستافەكانی ناوەندە تەندروستیەكانی ڕێكخست بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی تەندروستی.

ئامانج لەڕێكخستنی ئەو چالاكیە گەیاندنی پەیامێكە كە ڕۆشتن بە پێ وەك وەرزش ڕاستەوخۆ كاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی و هەموو چالاكیەكی جوڵە و وەرزش ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی تاك و كۆمەڵ.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:08:28/04/2024