داواكاری نەخۆشخانەكانی دەرەوەی شار جێبەجێ دەكرێت
" تەندروستی"
بەسەپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەرێوبەری پلان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، كۆبونەوەیەك لەگەڵ بەرێوبەری نەخۆشخانەكانی دەرەوەی شار بەرێوەچوو.
لەو كۆبونەوەیەدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوێبیستی داواكاریی بەرپرسانی نەخۆشخانەكانی دەرەوەی شار بوو و بڕیاریدا بە جێبەجێ كردنی سەرجەم داواكارییەكانیان و دابینكردنی پێداویستیەكانیان.
لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا دەربارەی نەهێشتنی كەموكوڕییەكان و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ بەرەوپێشبردنی پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان بە هاوڵاتیان لەنەخۆشخانەكانی دەرەوەی شار.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1272
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:53:21/04/2024