لەمانگێكدا 832 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2024) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 1.830 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1.378 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 832 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 417 منداڵ كوڕ بوون و 415 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 325 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 507 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 134 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 11 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 1 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 110 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها 1.016 سۆنەریش گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:04:08/04/2024