مانگی ڕابردوو 468 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2024) لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 468 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 160 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ئەوانی تر ئەو نەخۆشخانە بوون كە پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك یەك حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 77 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 25 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە، هەروەها 108 مامۆگرافی و 96 سۆنەریش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 540
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:54:08/04/2024