لەمانگێكدا 565 نەخۆش لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ داخڵ كراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2024) لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی 1.073 نەخۆش سەردانیان كردوە و 565 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوكات لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ 440 بوژانەوەی دڵ و 19 نەشتەرگەری دڵ و 181 قەستەرە و 102 باڵۆن و 4 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 205 پشكنینی سیتی سكان و 263 ئیكۆ و 242 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە ، هەروەها 59 چارەسەری سروشتی كراوە و 101 تیشك گیراوە و 4.809 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:47:08/04/2024