مانگی ڕابردوو 237 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2024) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی 2.623 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 237 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە ، 11 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 65 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 28 نەشتەرگەری گەورە و 96 نەشتەرگەری مام ناوەند و 37 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 74 پشكنینی سیتی سكان و 142 پشكنینی تیشك و 96 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 179 چارەسەری سروشتی و 6.928 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:34:08/04/2024