بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2024) لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 49 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 36 یان لەڕەگەزی نێربوون و 13 یان لەڕەگەزی مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 12 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 9 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 4 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 4 گیان لەدەستدان بەهۆی خنكان و 14 گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:23:08/04/2024