تیمەكانی تەندروستی لەشوێنەكانی دابەشكردنی مووچە دەبن


" تەندروستی "

لەسەر فەرمانی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ئامادەییان دەبێت لەسەرجەم ئەو بانكانەی مووچەی تێدا دابەش دەكرێت لەشاری سلێمانی.

ئەو تیمە تەندروستیانە لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن بەمەبەستی پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەهاوڵاتیان و بۆئەوەی لەكاتی ڕودانی هەر حاڵەتێك لەكەمترین كاتدا چارەسەری پێویست پێشكەش بەهاوڵاتیان بكەن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:49:07/04/2024