بۆ یەكەمجار بەئامێری ECMO نەشتەرگەری سەركەوتوو بۆ منداڵێك كرا
" تەندروستی "
بۆیەكەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، بە بەكارهێنانی ئامێری (ECMO) لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەسلێمانی نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو بۆ منداڵێكی تەمەن 8 ساڵی دانیشتووی پارێزگای سلێمانی ئەنجام درا.
پاش مانەوەی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەسەر ئامێری (ECMO) و مانەوەی بۆماوەی پانزە ڕۆژ لەبەشی چاودێری وورد و چەند ڕۆژێك لەقاوش ، منداڵەكە بە تەندروستییەكی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت و نێردرایەوە ماڵەوە.
ئەو منداڵە لەزكماكییەوە كونێك لەنێوان هەردوو گوێچكەلەی دڵی هەبوو و خوێنهێنەری سییەكانی ڕاستی دەڕژانە ناو شا خوێنهێنەری سەرەوە و لەوێشەوە بۆ گوێچكەلەی ڕاست، كەخۆی پێویستە بڕژێنە ناو گوێچكەلەی چەپەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:38:07/04/2024