مانگی ڕابردوو 72 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/3/2024) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1.330 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 288 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 780 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 262 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 70 نەشتەگەری گەورە و 2 نەشتەرگەری مام ناوەند ئەنجام دراوە، هەروەها 104 كەس داخڵ كراون و 29 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 75 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:47:04/04/2024