لەساڵێكدا زیاتر لە 80 هەزار چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی هۆبەی چارەسەری سروشتی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا چارەسەری سروشتی بۆ 80 هەزار و 251 نەخۆش لەسەرجەم ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری سلێمانی ئەنجام دراوە.
ئەو نەخۆشانەی ساڵی ڕابردو چارەسەری سروشتیان بۆ ئەنجام دراوە 25 هەزار و 505 نەخۆش نێر بوون و 39 هەزار و 343 نەخۆش مێ بوون و 15 هەزار و 403 نەخۆش منداڵ بوون، لەڕێگەی باشترین پسپۆڕ و كارمەندانی بەئەزموون لە 30 بەشی چارەسەری سروشتی لەنەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستیەكان چارەسەری سروشتیان بۆ كراوە.
بەپێی ئامارەكە زۆرترین چارەسەری سروشتی لەساڵی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شار بووە و 16 هەزار و 55 چارەسەری سروشتی لەو نەخۆشخانەیە كراوە، لەسەنتەی ڕاهێنانی منداڵان 12 هەزار و 796 چارەسەری سروشتی بۆ منداڵان كراوە و لەسەنتەری ڕۆماتیزم 8 هەزار و 158 چارەسەری سروشتی كراوە.
هاوكات ساڵی ڕابردوو لەسنووری چەمچەماڵ 3.332 چارەسەری سروشتی و لەسنووری پێنجوێن 1.390 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 940
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:23:25/03/2024