د.سەباح نەسرەدین پیرۆزبایی لە پزیشكانی نیشتەجێی دێرین دەكات


" تەندروستی "

د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو پزیشكانە كرد بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەنیشتەجێی دێرین ئیقامە قودەما بۆ ساڵی 2024 وەرگیراون، هەروەها هیوای وەرگرتنی بۆ ئەو پزیشكانە خواست كە هەلی وەرگرتنیان نەبووە.

د.سەباح نەسرەدین ڕایگەیاند: وەك بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هیواخوازبوون ژمارەیەكی زۆر زیاتر لە پزیشكان لە نیشتەجێی دێرین وەربگیرانایە،بەڵام ئەوەش بەندە لەسەر بەرنامە و پلانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتیە گشتیەكانی تەندروستی.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە وەرگرتنی 447 پزیشك بۆ نیشتەجێی دێرین بۆ ئەمساڵ لەهەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و لەو ژمارەیە 116 پزیشكیان لەسنوری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانین.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:08:24/03/2024