ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵان بەرزڕاگیرا


" تەندروستی "

رۆژی پێنج شەممە 15/2/2024 بەئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق و د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێی كوردستان و جێگری پارێزگاری سلێمانی و قایمقامی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە و بەرپرسانی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و پزیشكانی نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی شێرپەنجە لەسلێمانی، مەراسیمێك بەبۆنەی ڕۆژی شێرپەنجەی منداڵان بەرێوەچوو.

مەراسیمەكە لەلایەن ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری تووشبوانی شێرپەنجە رێكخرابوو.

لەمەڕاسیمەكەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە لەلایەن بریكاری وەزارەتی تەندروستی پێشكەش بەخانمی یەكەمی عێراق كرا لەپای هاوكاری كردنی بەردەوامی بەڕێزیان و منداڵپارێزی كوردستان بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی شێرپەنجە.

هاوكات خەڵاتی منداڵپارێزی كوردستان لەلایەن خانمی یەكەمی عێراقەوە پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە كرا لەپای خزمەتكردنیانی بەردەوامیان بەنەخۆشانی شێرپەنجەو بەتایبەت منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی     










ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:02:18/02/2024