لە ساڵێكدا 15.515 شووشتنەوە لەسەنتەری گورچیلە ئەنجام دراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لەسەنتەری گورچیلەی دەستكرد لەشاری سلێمانی، 15.515 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراوە و 8.711 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 6.804 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 3.809 نەخۆش سەردانی سەنتەری گورچیلەی دەستكردیان كردووە لەشاری سلێمانی و 1.929 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 1.880 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون، هەروەها 220 نەشتەگەری تایبەت بەگورچیلە ئەنجام دراوە و 1.431 سۆنەریش گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:52:14/02/2024