نەخۆشی دەست و قاچ و دەم لەمنداڵان


" تەندروستی"

د.پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان ڕایدەگەیەنێت ئەو نەخۆشیە نەخۆشیەكی گواستراوەی ڤایرۆسیە لەمنداڵان، بەزۆری لە تەمەنی خوار پێنج ساڵان ڕوودەدات، بەڵام لەوانەیە لەخوار تەمەنی دە ساڵانیش ڕووبدات.

وتیشی: نەخۆشیەكە بریتیە لەبوونی برین لەناو دەم و سووربوونەوە لەدەست و قاچ ، هەندێك كات سوربوونەوەی سمتی لەگەڵ دەبێت و لەئەنجامی تووشبوون بە ڤایرۆسێكەوە دروست دەبێت كەپێی دەوترێت كۆكساكی و نەخۆشیەكە لەنێوان هەفتەیەك بۆ دەرۆژ دەخایەنێت.

نیشانەكانی نەخۆشیەكە:
- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و تا.
- سووربوونەوەی قوڕگ و نەمانی ئارەزووی خواردن.
- بوونی برینی بەئازار لەسەر زمان و لووت و قوڕگی منداڵ.
- بوونی سووربوونەوە بەبێ خوران لەسەر دەست و قاچ.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:42:18/01/2024