سەنتەری ژیانەوە بڕوانامەی ئاژانسی نێودەڵەتی وزەی ئەتۆمی بەدەستهێنا


" تەندروستی"

سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشك لەسلێمانی بڕوانامەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەدەستهێنا لەڕووی باشی بڕی ئەو تیشكەی لەچارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە بەكاری دەهێنێت.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دوو ساڵ جارێك بەدواداچوون بۆ هەموو سەنتەرە تیشكییەكان دەكات لەسەرتاسەری جیهان سەبارەت بەڕێژەی تیشك و بڕی ئەو تیشكەی لەچارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە بەكاردەهێنرێت، دواتر پلەبەندی لەچوارچێوەی بڕوانامە دەداتە ئەو سەنتەرانە، سەنتەری ژیانەوە بەپلەی زۆر باش بڕوانامەی بەدەست هێنا و لەئاست متمانەی ئەو ئاژانسە نێودەوڵەتیەدا بووە.

سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە بەتیشك سەرەڕای بوونی چەندین قەیران و نەبوونی سازدانەوەی پێویستی ئامێرەكانی، بەهەوڵ و كۆششی پزیشكان و كارمەندەكانی بەباشترین كوالیتی چارەسەر پێشكەشی نەخۆشەكان دەكات كە هاوتای ئاستی نەخۆشخانە و سەنتەرە تیشكییە جیهانییەكانە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:47:30/11/2023