تەندروستی سلێمانی سوپاسی تایبەتی د.برایان سۆمەرلاند دەكات
" تەندروستی"
د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و پێزانینی پێشكەشی پرۆفیسۆر د.برایان كلایڤ سۆمەرلاند كرد بۆ ئەو پاڵپشتییە مەزنەی لەڕووی زانستی و داراییەوە پێشكەشی نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ جوانكاری و سوتاوی و سەنتەری د.برایان سۆمەرلاندی كردوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی ڕێكخراوی خێرخوازیی كلایڤی كرد بۆ ئەو پاڵپشتییە مرۆییە گەورەیەی پێشكەشی منداڵەكانی دەكات و پشتیوانی گەورەی پزیشكانە لەڕوی زانستیەوە.
پرۆفیسۆر د.برایان كلایڤ سۆمەرلاند هەفتەیەكە لەنەخۆشخانەكانی هەڵەبجە و سلێمانی بەهاوكاری ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان چەندین نەخۆش دەبینێت و نەشتەرگەری ڕێكردنەوەی لێو و مەڵاشوو بێبەرامبەر ئەنجام دەدات بەهاوكاری پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ جوانكاری و سوتاوی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:19:19/11/2023