وۆركشۆپی نێودەوڵەتی لەبارەی ناڕێكی لێو و مەڵاشوو بەڕێوەچوو
" تەندروستی"
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهاوبەشی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و كولێژی پزیشكی ددان لەزانكۆی سلێمانی، وۆركشۆپی نێودەوڵەتی دەربارەی پشكنینی ناڕێكی لێو و مەڵاشوو ڕێكخست.
وۆرك شۆپەكە بەسەرپەرشتی پڕۆفیسۆر د.برایان كلایڤ سۆمەرلاند و چەندین پزیشكانی نەخۆشخانەی جونكاریی و سوتاوی سلێمانی و پزیشكانی ددان و زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
سەنتەری د.سۆمەرلاند لەناو نەخۆشخانەی جوانكاری و سوتاوی لەسلێمانی یەكەمین سەنتەرە لەعێراق و هەرێمی كوردستان خزمەتگوزاری تەندروستی لەپسپۆڕی وردی ناڕێكی لێو و مەڵاشوو بەسەرپەرشتی د.سۆمەرلاند و چەندین پزیشكی بەئەزموون و شارەزا پێشەكەش دەكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:54:19/11/2023