دیداری سلێمانی بۆ شەكرە بەڕێوەچوو
" تەندروستی"
ڕۆژی دووشەممە 13/11/2023، بەئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی زانكۆی نێودەوڵەتی قەیوان و د.تەها مەحوی بەڕێوەبەری سەنتەری شەكرە لەسلێمانی و بەشێكی زۆر لەبەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشانەكان و بەرپرسانی تەندروستی و پزیشكان، دیداری سلێمانی بۆ شەكرە بەرێوەچوو.
بەرێوەچوونی دیداری سلێمانی بۆ شەكرە وەك بەشێك لەهەڵمەتی یەك مانگی هۆشیاری شەكرەیە، كەبەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهاوكاری زانكۆی نێودەوڵەتی قەیوان و شاری پزیشكی ئەنوەر شێخە رێكخراوە.
لەدیداری سلێمانی بۆ شەكرە، جگە لەوتەی بەرپرسان، دوو پانێڵی گرنگ بەشداری پزیشكانی پسپۆڕ پێشكەش كران لەبارەی نەخۆشی شەكرە و مەترسییەكانی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:43:15/11/2023