لەسلێمانی یادی ڕۆژی جیهانی وێنەگرانی تیشك كرایەوە


" تەندروستی"

رۆژی پێنج شەممە 9-11-2023 لەمەارسیمێكدا لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و محەمەد عەلی و عەبدوڵا ئەحمەد یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و جەبار ڕەحیم نەقیبی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و بەرێوەبەر و بەڕێوەبەری كارگیری نەخۆشخانەكان و پزیشكان و كارمەندانی وێنەگرانی تیشك، یادی ڕۆژی جیهانی وێنەگرانی تیشك كرایەوە.

لەمەراسیمەكەدا ڕۆڵ و پێگەی كارمەندانی وێنەگرانی تیشك لەناو ناوەندە تەندروستیەكان بەرز نرخێنرا، سوپاس و پێزانین پێشكەشی سەرجەم لێپرسراوانی بەشەكانی تیشك  لە نەخۆشحانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستیەكان كرا لەپای ئەرك و ماندووبونیان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:13:12/11/2023