لەمانگێكدا 16.345 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان چارەسەركراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2023) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 16.345 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 2.182 منداڵ داخڵ كراون.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 818 حاڵەتی سكچون و رشانەوە و ووشكبوونەوە و 456 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە و 217 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون، 232 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 311 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 239 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 14.731 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 230 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 456 سۆنەر و 88 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 378 تیشك گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:06:09/11/2023