مانگی ڕابردوو 3.546 بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی ڕاكێشراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2023) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 6.298 كەس سەردانیان كردوە و 3.546 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

 مانگی رابردوو 840 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 472 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 411 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 139 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 975 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەبانكی خوێن 5.582 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3.652 پشكنینی گروپی خوێن و 4.071 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 1.406 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:56:09/11/2023