لەمانگێكدا 50 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2023) لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 50 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 40 یان لەڕەگەزی نێربوون و 10 یان لەڕەگەزی مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 9 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 9 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 3 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 3 گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 3 خنكان لەئاودا و 1 خۆخنكاندن و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی ماددەی كیمیایی و 16 گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:40:09/11/2023