رۆژانە دەیان نەخۆش لەراوێژكاری كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك دەبینرێن


" تەندروستی"

بەشی راوێژكاری ئێوارانی كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك لە شاری سلێمانی رۆژانە خزمەتێكی بەرچاو پێشكەشی ئەو نەخۆشخانە دەكات كەسەردانی ئەو كلینكە دەكەن بۆ پشكنین و وەرگرتنی چارەسەر.

رۆژانە (20 بۆ 25) نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاری ئێوارانی كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك دەكەن.

هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی لە دەوامی بەیانیان پێشكەشی نەخۆش دەكرێت، بەهەمان شێوە لە دەوامی راوێژكاری ئێواران بەردەستە وەك بینینی نەخۆش لەلایەن پزیشك و ئەنجامدانی پشكنین و سۆنەر و تیشك.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی













ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:31:28/09/2023