چالاكیەكی زانستی لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس وجگەر رێكخرا


" تەندروستی"

بەئامادەبوونی بەشێك لەپزیشكانی پسپۆڕ و بەئەزموون لەنەشتەرگەری گشتی  و پزیشكانی پایەبەڵند و خوێندكارانی كۆلیژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی، چالاكیەكی زانستی لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر لەشاری سلێمانی بەرێوەچوو.

لەو چالاكیەدا چەند موحازەرەیەك بۆ د.عەبدولمەجید عەبدولكەریم یاریدەدەری پرۆفیسۆر لەنەشتەرگەری كۆڵۆن و رێكە بەنازور لەزانكۆی ئەلبێرتا لەكەنەدا رێكخرا، كە ئەو پزیشكە مامۆستای زانكۆی موستەنسریە بووە لەبەغدا و یەكەم كەس بووە ئامێری ناوسكبینی هێنایە ناو عێراقەوە لە ساڵی 1993دا و  یەكەم كەس بووە و نەشتەرگەری لابردنی زراوی كردوە بە ئامێری ناوسكبینی.

لەو چالاكیەدا ئەو پزیشكە باسی مێژووی نەشتەرگەری ناوسكبینی كرد كە چۆن دەستی پێكردوە لەشاری بەغدا لەساڵەكانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو و هەروەها باسی نەشتەرگەری كۆڵۆن و رێكەی كرد بەئامێری ناوسكبینی.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:21:24/09/2023