ئاگاداری تایبەت بە دابینكردنی سووتەمەنی


" تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری سووتەمەنی دەكات تارێكەوتی 6/9/2023 سیڤی تایبەت بە كۆمپانیاكانیان پێشكەشی بەشی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی بەشداری كردنیان لە تەندەری كاری دابینكردنی (300.000) سێ سەد هەزار لیتر گاز بۆ نەخۆشخانەی شار ، كە بەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت بۆ جاری سێیەم و كۆتا جار.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیارییانەی خوارەوەی تێدا بێت و نووسراوەكان نوێ بن و بەسەرچوونەبێت:

1-  پێویستە وەرگری تەندەر بڕوانامەی دامەزراندنی كۆمپانیا پێشكەش بكات.
2- پێویستە مۆڵەتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان پێشكەش بكات.
3- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
4- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
5- تایبەتمەندی واتا كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری سوتەمەنی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:15:03/09/2023