مانگی ڕابردوو 369 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 360 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 183 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 186 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 194 پشكنینی MRI و 22 پشكنینی CT.Scan و 100 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 53 پشكنینی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:07:01/06/2023