تەندروستی سلێمانی ئاماری تووشبوانی شێرپەنجەی سییەكان بڵاودەكاتەوە


" تەندروستی"

ئەمرۆ 31ی ئایار ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەكێشان و بەكارهێنانی توتنە، ئەم رۆژە لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دیاری كراوە بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەبارەی مەترسیەكان و ئەو كاریگەرییە نەرێنی و زیانبەخشانەی جگەرەكێشان و بەكارهێنانی توتن دروستی دەكات لەسەرجەم ڕووەكانەوە.

جگەرەكێشان كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر سییەكان و بەهۆكاری سەرەكی شێرپەنجەی سییەكان دادەنرێت، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامارێكی تووشبووانی شێرپەنجەی سییەكان بڵاودەكاتەوە لە12 ساڵی رابردوودا.

بەپێی ئەو ئامارەی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، تووشبووانی شێرپەنجەی سییەكان لەم ساڵانەی دواییدا بەم شێوەیە بووە :

ساڵی 2011:   139 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2012:   156 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2013:   158 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2014:   198 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2015:   155 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2016:   160 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2017:   196 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2018:   154 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2019:   169 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2020:   149 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2021:   173 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە
ساڵی 2022:   174 حاڵەتی شێرپەنجەی سی تۆماركراوە

بەپێی ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە زیاتر لە 8 ملیۆن كەس لەسەرتاسەری جیهان بەهۆی جگەرەكێشان و توتن كێشان گیان لەدەست دەدەن.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:10:31/05/2023