12ی ئایار رۆژی جیهانی پەرستاران


" تەندروستی"

12ی ئایار وەك رۆژی جیهانی پەرستاران دیاری كراوە وەك رێزلێنان لەكاری پەرستاران لەناوەندە تەندروستیەكان لەسەرتاسەری جیهان و ئەو رۆڵەی هەیانە لەپێناو رزگاركردنی مرۆڤایەتی ئەو خزمەتەی پێشكەشی كۆمەڵگای دەكەن.

لەرۆژی جیهانی پەرستاران لەزۆرینەی وڵاتانی جیهان ڕێوڕەسمی تایبەت و چەندین چالاكی بەو بۆنەیەوە بەرێوەدەچێت بۆ تیشك خستنە سەر مافی پەرستاران لەهەردوو رەگەز و دوپاتكردنەوەی رۆڵی گرنگیان و ڕێزگرتن لە ئەرك و ماندووبوونی پەرستاران و ئەو خزمەتە بەرچاوانەی پێشكەشی كۆمەڵگای دەكەن.

پەرستاری بریتیە لەهونەر و زانست و مرۆڤایەتی و خزمەتكردنی كۆمەڵگا لەرێگەی چارەسەركردن و رزگاركردنی ژیانی مرۆڤەكان و رێگرتن لەپەرەسەندنی دۆخی نەخۆشەكان.

رۆژی جیهانی پەرستاران بەڕەسمی لەساڵی 1974 لەلایەن ئەنجومەنی نێودەوڵەتی پەرستاران دیاری كراوە لەرۆژی لەدایك بوونی خانمە پەرستار فلۆرەنس نایتنگیل ، كە لەرێكەوتی 12ی مایسی ساڵی 1820 لەدایكبووە و بە دامەزرێنەر و دۆزەرەوەی پەرستاری مۆدێرن دادەندرێت.

خانمە پەرستار فلۆرەنس نایتنگیل چالاكوانی كۆمەڵایەتی و دامەزرێنەری پەرستاری مۆدێرن بووە و بەردەوام هاوكاری بریندارانی شەڕی كردووە و زیاتر بەوە بەناوبانگ بوو وەك ڕاهێنەر كاری كردووە بۆ ڕاهێنانی پەرستاران بۆ زیاتر یارمەتیدانی كەسانی نەخۆش و برینداران لەجەنگی دووەمی جیهانی.

وەك وەفایەك بۆ كار و دڵسۆزیەكەی و دوای 62 ساڵ لەكۆچی دوایی، ڕۆژی لەدایكبوونی ئەو پەرستارە كرایە ڕۆژی جیهانی پەرستاران و لەو ساتەوە تا ئێستا بەردەوام یادی دەكرێتەوە وەك ڕێزگرتن لەكار و ماندووبوونی ئەو خانمە و سەرجەم پەرستارانی دڵسۆز و ماندوونەناس لەناوەندە تەندروستییەكان.

ئامانجەكانی رۆژی جیهانی پەرستاران بریتیە لەهەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی توانای پەرستاران و ئایندەیەكی باشتر بۆئەو توێژە و گۆرانكاریی لەدیدگای چاودێری تەندروستی لەگەڵ دابینكردنی ماف و پارێزگاری زیاتر بۆ پەرستاران و ئەو كەسانەی لەكەرتی تەندروستی كاردەكەن.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:26:11/05/2023