كاریگەری رۆژووگرتن لەسەرئافرەتی دووگیان


" تەندروستی"

ڕۆژووگرتن لەكاتی دووگیانیدا دەكەوێتەوە سەر توانای دایكەكە، ئەگەر دایكەكە تەندروستی باشی هەبێت دەتوانێت بە ڕۆژوبێت وكاریگەری لەسەر منداڵەكە نابێت.
لەسێ مانگی یەكەمی دووگیانی بەهۆی ڕشانەوە و ناڕەحەتی دایكەكە لەوانەیە زەحمەت بێت یان ئەوانەی فشاری خوێنیان بەرزە یان شەكرەیان هەیە لەگەڵ دووگیانەكەدا یان وێڵاشیان لەخوارەوەیە و كەم خوێنیەكی زۆریان هەیە ئەوانە نابێت بەڕۆژووبن.
لەسێ مانگی دووەمی دووگیانیدا ئافرەتان دەتوانن بەڕۆژوبن، بەڵام لەمانگەكانی كۆتاییدا بەهۆی ئەوەی دەكەوێتە هیلاكی و قورسایی زۆر دەبێت پێویستی بەووزە دەبێت نابێت بەڕۆژو بێت.

ڕێنمایی بۆ ئافرەتانی دووگیان: 

- خواردنی تەندروست بخۆن و وەرزش بكەن و سەردانی بنكە تەندروستیەكان بكەن و كوتانەكانیان بكەن.
-  هەوڵ بدەن لەڕێگەی مناڵبوونی سروشتیەوە مناڵەكانیان ببێت كەرێگایەكی زۆر باش و سەلامەترە بۆ دایكەكەوە دووربكەونەوە لەمناڵبوون بەنەشتەرگەری تەنیا بۆ حاڵەتە زۆر پێویستەكان نەبێت.
- گوێگرتن لەپزیشكی پسپۆڕ و دووركەوتنەوە لەمناڵبون لەڕێگەی نەشتەرگەری.
- وەرزش كردن بۆ ئافرەتی دووگیان سوودی زۆرە و زۆر باشە ئەگەر ئەنجام بدرێت بەتایبەتی مەلەكردن و بەپێ ڕۆشتن یان ئەو جۆرە وەرزشانەی تایبەتن بەدووگیان.
- پێویستە ئافرەتی دوو گیان دوور بكەوێتەوە لەئەنجامدانی وەرزشی قورس.

د.تاڤان فاتیح مەعروف پزیشكی پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون و نەزۆكی لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فێركاری سلێمانی

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:02:16/04/2023