تەندروستی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە د.ئەحلام تاهیر


" تەندروستی"

لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.محەمەد دڵشاد جێگری بەرێوبەری گشتی و د.نەریمان ئەحمەد خەیات بەرێوبەری بەشی ددان لەبەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە د.ئەحلام تاهیر شەریف بەرێوبەری سەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری.

بەخشینی خەڵاتی رێزلێنان بەو پزیشكە لەپای ئەرك و خزمەتی بەردەوام و دڵسۆزی بوو بۆ كەرتی تەندروستی و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواسترا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 5764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:37:22/01/2023