ئاماری كۆرۆنا لەعیراق بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە


تایبەت " تەندروستی "

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕاگەیاندراوێكدا ئاماری تووشبووان و گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند و بڵاویكردەوە لەو ماوەیەدا 110 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و بەوە كۆی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە لەسەرتاسەری عیراق گەیشتۆتە زیاتر لە دوو ملیۆن و 324 هەزار كەس.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە24 كاتژمێری ڕابردوودا تەنیا یەك حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراق تۆماركراوە و 369 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 1.739 كەسیش ڤاكسینی دژی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:34:24/04/2022