نەخۆشخانەكان دەبنە سەنتەری مەشق بۆ خوێندكارانی بۆردی پزیشكی


تایبەت " تەندروستی "

بەسەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی بۆ كاروباری هونەری و سەرجەم بەڕێوبەری نەخۆشخانە و سەنتەرەكان پێشوازی كرا لەوەفدی ئەنجومەنی كوردستانی بۆ پسپۆرییە پزیشكیەكان كەپێكهاتبوون لە د.ئاریان خالس سەرۆكی ئەنجومەنەكە و سەرجەم ئەندامانی بۆردی كوردستانی.
مەبەست لەو كۆبونەوەیە بۆ ئامادەكاریی بوو بۆ كردنەوەی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی كە ببنە سەنتەری مەشق كردن بۆ خوێندكارانی بۆردی پزیشكی كەبەهەماهەنگی ئەنجومەنی پزیشكی ئوردنی بۆ پسپۆرییە جیاوازەكان دەكرێتەوە.
وابڕیارە وەفدێكی ڕەسمی ئەنجومەنی پزیشكی ئوردنی لەناوەڕەستی مانگی داهاتوو سەردانی پارێزگای سلێمانی بكات بۆ بەرچاوڕوونی و ئامادەكاریی لەكردنەوەی سەنتەرەكانی مەشقكردن بۆ خوێندكارانی بۆرد لەناو نەخۆشخانەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:26:24/04/2022