تەندروستی جیهانی: ئۆمیكرۆن كەمتر مەترسیدارە بەراورد بەدێلتا


تایبەت " تەندروستی"

د.ماریا ڤان كیرخۆف لێپرسراوی تەكنیكی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەرێكخراوی تەندروستی جیهانی ووتی: گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن لە لیستی گۆڕدراوەكانی سارس كۆڤید دەمێنێتەوە كەپۆلێن كراوە بەوەی جێی نیگەرانیە و گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن كەمتر مەترسیدارترە بەراورد بەدێلتا، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت پەتایەكی سووك بێت و هەر بەجێی مەترسی دەمێنێتەوە.

ڕوونیكردەوە: تووشبووانی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن لەنێوان دەرنەكەوتنی هیچ نیشانەیەك بۆ دەركەوتنی نیشانە و گەیشتن بەنیشانەی توندایە و حاڵەتی گیان لەدەستدانیش ڕوودەدات لەحاڵەتە توندەكان.

ئەو لێپرسراوەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی وتیشی: گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن خێرایە لەبڵاوبوونەوەی بەشێوەیەكی گەورە بەراورد بە گۆڕدراوەكانی دیكە و لەسەر ئاستێكی فراوان دەگوازرێتەوە و هەرچەند ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا زیاتر بێت ئەگەری سەرهەڵدانی گۆڕدراوی دیكە زیاد دەكات.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:32:25/01/2022