ئاگاداری بۆ دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لەبواری دەرمان و پێداویستی پزیشكی دەكاتەوە هەڵدەستێت بەئەنجامدانی پرۆسەی كەمگری بۆ دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی و بەرێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ.

هەر كۆمپانیایەك ئارەزوومەندە سی ڤی خۆی پێشكەش بكات بەهۆبەی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی 7 رۆژ لەرێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازە بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە:

1- پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت و وێنەیەك لەمۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی بهێنێت و بەسەرنەچووبێت.
2- نووسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكانی هەبێت.
3- نووسراوی پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی هەبێت.
4- بریكاری هەر كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی دەرمان یان پێداویستی پزیشكی بێت پێویستە وێنەیەك لەبریكارنامەكەی بهێنێت.
5- چانسی زیاتر بۆ ئەو كۆمپانیایە دەبێت كەخۆیان وەبەرهێنن یان بریكاری سەرەكی كۆمپانیای وەبەرهێنن.
6- ئەو كۆمپانیانەی پێشتر كاریان هەبووە لەگەڵ بەرێوبەرایەتی ڕادەی پابەندبوونیان بەگرێبەستەكانەوە دەكرێت بە بنەما بۆ بەشداری پێكردنیان لەتەندەری نوێ.
7- پێویستیەكان لەزەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێن و مۆری كۆمپانیایان لەسەر بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 2104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:57:14/11/2021