مانگی ڕابردوو 2566 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە



تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 2566 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و 148 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1050 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1516 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 403 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1626 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 54 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:31:20/10/2021