مانگی ڕابردوو 939 نەخۆش سەردانی سەنتەری هەرس و جگەریان كردووە
تایبەت " تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 939 نەخۆش سەردانی سەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە و 102 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری ئەو سەنتەرەیان كردووە.
هەر لەو ماوەیەدا لەو سەنتەرە 263 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 168 هەناوبینی كۆڵۆن و 74 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 9 سۆنەری بەهەناوبینی و 36 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 8 وەرگرتنی نمونە لەجگەر و 19 هێڵكاری سورێنچك و 61 پشكنینی بەكتریای گەدە لەڕێگەی هەناسەوە ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەسەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەر 10 نەخۆش چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری سی و 73 نەخۆش چارەسەری هەوكردنی جگەری جۆری بی یان وەرگرتووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:24:20/10/2021