ئاگاداری تایبەت بە كرێ گرتنی ئۆتۆمبیل



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری گواستنەوە و گەیاندن دەكات لەماوەی 7 رۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم نوسراوە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری بەكرێ گرتنی 44 ئۆتۆمبیل بۆ نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیەكان و دیوانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ و مەڵبەندی تەندروستی خۆپاراستنی دەربەندیخان كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیارییانەی خوارەوەی تێدا بێت و نووسراوەكان نوێ بن و بەسەرچوونەبن:

1-  پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
2- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
3- تایبەتمەندی.
4- كاری پێشینە لەگەڵ كەرتی گشتی و تایبەت ئەگەر هەبێت.

تێبینی/- لەكاتی هەر هەڵەیەك لەخاڵی ( 1 و 2) كۆمپانیا دووردەخرێتەوە لە بەشداری كردن لەپرۆسەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی 




ئه‌م بابه‌ته 1369 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:09:20/10/2020