ئاگاداری بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی ددان



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان دەكات لەماوەی 7 رۆژ لەرێكەوتی دەرچوونی ئەم نوسراوە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری دابینكردنی پێداویستی پزیشكی ددان بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكانی سەر بە بەرێوبەرایەتیەكە كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیارییانەی خوارەوەی تێدا بێت و نووسراوەكان نوێ بن و بەسەرچوونەبن:

1-  پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
2- مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی.
3- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
4- تایبەتمەندی.
5- كاری پێشینە لەگەڵ كەرتی گشتی و تایبەت ئەگەر هەبێت.
6- ستۆكی كۆگا.
7- بریكارنامەی كۆمپانیای بەرهەمهێن ئەگەر هەبێت.

تێبینی/- لەكاتی هەر هەڵەیەك لەخاڵی ( 1 و 2 و 3) كۆمپانیا دووردەخرێتەوە لەبەشداری كردن لەپرۆسەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:47:14/10/2020