بڕێك ساردەمەنی نەشیاو لەشاری سلێمانی لەناوبرا




تایبەت " تەندروستی "

لەدرێژەی كار و چالاكیەكانی لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بۆ ڕێگریكردن لەخواردن و خواردنەوەی ناتەندروست و بۆئەوەی كاڵاكان نەخرێنە بازاڕەوە تاكو پشكنینی پێویستی بۆدەكرێت، لەلایەن لیژنەی لەناوبردن بڕی 435 كارتون چلورە لەناوبرا كەدووجار لەپشكنین دە رنەچووە.

هاوكات لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بڕیاریاندا بەداخستی سەرتاشخانەیەك لەشەقامی مەولەوی بەهۆی گوێ نەدان بەمەرج و ڕێنمایە تەندروستیەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 1055 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:04:23/05/2019