رێزلێنان بەخشرایە بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی



تایبەت " تەندروستی "


وەفدێكی زانكۆی چەرموو سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یان كرد و خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشیە بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی.

لەبەرامبەر هاوكار و پاڵپشتی كردنی بەردەوامی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ زانكۆی چەرموو، د.بارام ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و د.ئومێد ڕاگری سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی چەرموو خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشیە د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی.

لای خۆیەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی زانكۆی چەرمووی كرد بۆ ئەو ڕێزلێنانە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی











ئه‌م بابه‌ته 1697 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:06:29/10/2018