خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
" تەندروستی"
وەفدێكی قەزای شارەزوور سوپاس و پێزانین و خەڵاتی رێزلێنیان بەخشیە د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لەپای ئەو هاوكاری و پاڵپشتیەی پێشكەشی كەرتی تەندروستی كردوە لە قەزای شارەزوور.
وەفدەكەش پێكهاتبوون لە ڕزگار غەفور قایمقامی قەزای شارەزوور و بەرپرسانی كەرتی تەندروستی لەناوچەكە و لێپرسراوی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە قەزای شارەزوور، سەردانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیان كرد بۆ پێشكەش كردنی سوپاس و پێزانین و خەڵاتی رێزلێنانەكەیان بە بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:56:21/11/2023