تەندروستی سلێمانی سوپاسی تایبەتی د.برایان سۆمەرلاد دەكات


" تەندروستی"

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاس و پێزانینی پێشكەشی پرۆفیسۆر د.برایان كلایڤ سۆمەرلاد كرد بۆ ئەو پاڵپشتییە مەزنەی لە ڕووی زانستی و داراییەوە پێشكەشی نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ جوانكاری و سوتاوی و سەنتەری د.برایان سۆمەرلادی كردوە.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی ڕێكخراوی خێرخوازیی كلایڤی كرد بۆ ئەو پاڵپشتییە مرۆییە گەورەیەی پێشكەشی منداڵەكانی دەكات و پشتیوانی گەورەی پزیشكانە لە ڕوی زانستیەوە.

پرۆفیسۆر د.برایان كلایڤ سۆمەرلاد هەفتەیەكە لە نەخۆشخانەكانی هەڵەبجە و سلێمانی بە هاوكاری ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان چەندین نەخۆش دەبینێت و نەشتەرگەری ڕێكردنەوەی لێو و مەڵاشوو بێبەرامبەر ئەنجام دەدات بە هاوكاری پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ جوانكاری و سوتاوی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:19:19/11/2023