دیداری سلێمانی بۆ شەكرە بەڕێوەچوو


" تەندروستی"

ڕۆژی دووشەممە 13/11/2023 ، بە ئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی زانكۆی نێودەوڵەتی قەیوان و د.تەها مەحوی بەڕێوبەری سەنتەری شەكرە و بەشێك لە بەڕێوبەر و بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشانەكان و بەرپرسانی تەندروستی و پزیشكان ، دیداری سلێمانی بۆ شەكرە بەرێوەچوو.

بەرێوەچوونی دیداری سلێمانی بۆ شەكرە وەك بەشێك لە هەڵمەتی یەك مانگی هۆشیاری شەكرەیە ، كە بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە هاوكاری زانكۆی نێودەوڵەتی قەیوان و شاری پزیشكی ئەنوەر شێخە رێكخراوە.

لە دیداری سلێمانی بۆ شەكرە ، جگە لە وتەی بەرپرسان ، دوو پانێڵی گرنگ پێشكەش كران لەبارەی نەخۆشی شەكرە و مەترسییەكانی. 

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:43:15/11/2023