لە سلێمانی یادی ڕۆژی جیهانی وێنەگرانی تیشك كرایەوە
" تەندروستی"
رۆژی پێنج شەممە 9-11-2023 لە مەارسیمێكدا لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و محەمەد عەلی و عەبدوڵا ئەحمەد یاریدەدەرانی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و جەبار ڕەحیم نەقیبی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و بەرێوبەر و بەڕێوبەری كارگیری نەخۆشخانەكان و پزیشكان و كارمەندانی وێنەگرانی تیشك ، یادی ڕۆژی جیهانی وێنەگرانی تیشك كرایەوە.
لە مەراسیمەكەدا ڕۆڵ و پێگەی كارمەندانی وێنەگرانی تیشك لەناو ناوەندە تەندروستیەكان بەرز نرخێنرا ، سوپاس و پێزانین پێشكەشی سەرجەم لێپرسراوانی بەشەكانی تیشك لە نەخۆشحانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستیەكان كرا لەپای ئەرك و ماندووبونیان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:13:12/11/2023