مانگی ڕابردوو 3.546 بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی ڕاكێشراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2023) لە بانكی خوێن 6.298 كەس سەردانیان كردوە و 3.546 بتڵ خوێن لە بانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

مانگی رابردوو 840 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی تالاسیما و 472 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 411 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 139 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 975 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

لە مانگی ڕابردوودا لە بانكی خوێن 5.582 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3.652 پشكنینی گروپی خوێن و 4.071 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 1.406 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:56:09/11/2023