لەمانگێكدا 2.271 نەخۆش لەنەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2023) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2.271 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 240 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 32 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 330 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 162 هەناوبینی كۆڵۆن و 71 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 24 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 71 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 15 وەرگرتنی نمونە لەجگەر كراوە، هەروەها 132 سۆنەر و 28 تیشك و 5 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 994 نەخۆش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:44:07/11/2023