مانگی ڕابردوو 530 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2023) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 530 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستان بۆ كراوە، لەو ژمارەیە 242 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 288 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 230 پشكنینی MRI و 104 تیشكی ئاسایی و ڕەنگی و 109 پشكنینی سیتی سكان و 87 پشكنینی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:36:07/11/2023