لەمانگێكدا 958 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2023) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 2.243 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1.579 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 958 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 488 منداڵیان كوڕ بوون و 470 منداڵیان كچ بووە، لەو ژمارەیە 549 منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 409 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 310 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 20 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 1 حاڵەتی لە دایكبوونی سیانە و 81 لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە و هەروەها 619 سۆنەریش گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 608
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:29:07/11/2023